ئەم ژمارەیەی گۆڤاریی ژیانەوە، لە چەند ئاستێکەوە هەوڵدەدات کێشەکانی پەیوەست بە سیستەمەوە بخاتەبەرباس وتاوتوێیان بکات. کاتێک سیستەم دێت و وەک گشتێکی یەکانگیر خۆی دەردەخات، و هەوڵدەدات دەست بەسەر هەموو پنتێکی ژیاندا بگرێت، شێوەژیان و بیچم و فۆرمی خۆی بەسەرهەموواندا بسەپێنێت، وایدەربخاتە کە تەنها بەم شێوەیە دەکرێت هەبن و هیچ ئیمکان و پۆتێنسیالی ئەگەرێکی دیکە نیە، باشترین شت هەر دۆخی هەبووە! ئەرکی سەرەکی تیۆر و هزر بەکێشەکردن و خستنەڕووی کەلێن و درزانەن کە وایان کردووە ڕوواڵەتی ئەم وەهمی یەکانگیرییە ڕابگرن و لەڕێی کردنی ئەم کارەشەوە ئاڵتەرناتیڤی نوێ دێتەگۆڕێ و پێشدەخرێت و دەخرێتەڕوو. بۆیە ئەم ژمارەیە ڕەخنەکردنێکی گشتگیرانەیە، جا هەر لە کێشەی و پرسی وەک دەوڵەتەوە تا دەگات بە ناسسیۆنالیزم و کۆڵۆنیالیزم، تا دەگاتەوە ناو پەروەردە و خێزان و لە چەندین ئاست و تێڕوانینی جیاجیاوە تاوتوێی ئەم پرسگرێکانە دەکات. هەروەها چەندان بابەتی جۆراوجۆری ئەدەبی و هەمەڕەنگی دیکەشی لەخۆگرتووە.
ژیانەوە هەوڵدەدات بە ڕۆحییەتێکی گەنجانە لە بەرامبەر ئەو نەهامەتییانەی کە سیستەم و سەرمایەداریی بەتایبەت بەسەر شێوەژیان و شێوەبیرکردنەوەی ژنان، گەنجان و تەواوی توێژەکانی دیکەدا هێناویەتی بوەستێتەوە؛ وای کردووە خوێندکارانی زانکۆ و گەنجان تووشی دابڕانێکی قووڵی زیهنیی و کردەیی ببنەوە بەرامبەر تەواوی پرسە کۆمەڵگە. بۆیە هەوڵی بێداربوونەوەیە لەو خەوەی قووڵەی ئەقڵ تێکەوتووە و رایکردووە جانەوەر و دڕندە تاوپۆی شێوازی ژیانمان داگیربکەن و هەوڵی وێرانکردنی ئاسۆییەک وێران بدەن.
ناوەڕۆک:
v دەوڵەتی مۆدێرن کۆژین کاراتانی
v سەرلەنوێ بیرکردنەوە لە سۆسیالیزم سینان جودی
v دەربارەی ناسیۆنالیزم ئاراس گوڵزار
v لەنێو دڵی شکستەکانی چەپەوە ڕۆبێرت لوکاس سکۆت
v سێبەری کۆڵۆنیاڵیزم لەسەر تەندروستی: ڕۆژان مستەفازادا، سرووش محەمەدی
v بەپیشەسازیکردنی نوێی ژیانی خێزانی کەیوان نوری
v پەروەردە لەنێوان بەهای پرسیار و وەڵامی ملکەچدا دانا حەمید
v فینۆمینۆلۆژی شەقام هەڵوێست ئاژیر
v شاماران؛ هێمای ئاڵۆزی جوانی و ناشیرینی نینا کەریمی
v ئەدەب چییە یا کاری ئەدەب چییە؟ ئەریڤان نەعمان
v ئەرێ خەونا گاتسبیێ مەزن ل ئیرانێ سەرگرت؟ هێڤی زێرەڤان
v پاژنەی ئاسنین: ڕوویەکی دیکەی سەرمایەداریی مەحموود عەبدووڵا
v كەڵتی فریشتەكان دیلان ئیڤانس