کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و ئەزموونی فەلەستین

 



یواڤ هەیفاوی

و. لە ئینگلیزی: ڕۆمان میرەکی

لە کاتێکدا لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبیدا چەپ لە پاشەکشەیەکی درێژخایەندایە، دەبینین چەپی کورد چۆن توانی خۆی وەک هێزی باڵادەستی نێوان جەماوەری کورد لە زۆربەی خاکی کوردستان جێگیر بکات، تەنانەت لە کاتێکدا لە نێوان دەوڵەتانی نەتەوەیی جیاواز دابەش بووە. ئەمەش وا دەکات لێکۆڵین لە ئەزموونی کورد و ئەو تێزە شۆڕشگێڕییەی کە هاندەرە بۆی، هەوڵێکی جەوهەری بۆ چالاکانی فەلەستینی و عەرەب کە بەدوای ڕێگەی نوێ دەگەڕێن بۆ ڕزگاربوون لە جیهانگیری و زایۆنیزم و ستەمکارییانی ناوخۆیی.

بنەمای پراکتیکی و تیۆریی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە پەرتوکی “کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی”، ئەم ڕێکخستنە لە خوارەوە بۆ سەرەوەی کۆمەڵگا پێشنیار دەکات بە توندی لەسەر بنەمای ئەزموونی کورد، بەڵام لەسەر تێڕوانینێکی فراوان و قووڵ بۆ مێژوو. باس لەوە دەکات کە چۆن ئیمپراتۆریەتەکانی فیۆداڵی کۆن هەوڵیان داوە بە ڕێگەدان بە کۆمەڵێک کۆمەڵگەی چاندی هەمەچەشن کە پێکەوە بژین و پشت بەستن بە ڕێکخستنی زۆر لایەنی کۆمەڵگا لەسەر ئاستی ناوخۆیی.

وەک ئۆجالان و نووسەرانی دیکە باسیان کردووە، لەو دۆخە تایبەتەدا ئەوەی هاوکاری کۆمەڵگەی کوردییە لە ڕۆژاڤای کوردستاندا بۆ خۆڕێکخستنی ناوخۆیی بیرتییە لە ئەنجوومەنەکانی خۆڕێوەبەریی. ئەمەش لە وێنەی ئەو پێوەندییە کۆمەڵایەتییە کۆنانەی خەڵکانی گوندنشین کە تێدا دەژین. لەو نێوەندەشدا نابێت دۆخی سەخت و بێمتمانەیی بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی دەسەڵاتدار بەهۆی هەوڵە ستەمکارانەکانیان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەوڵەت- نەتەوە، و بێگومان ڕۆڵی پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە ڕێکخستنی جەماوەردا، لە بیر بکرێت.

چەمکی دیموکراتی لە خوارەوە بۆ سەرەوە لە زۆرێک لە بزووتنەوەکانی شۆڕشگێڕی بە جیاواز وەرگیرا. ڕەنگە لە ئەنجوومەنی کرێکاران دەست پێ بکەین – بە ناوی ڕووسییەکەی 'سۆڤیەت' بەناوبانگن – لە شۆڕشی ١٩٠٥ لە ڕووسیا لەدایک بوون و لەلایەن بەلشەفییەکان وەک بنەمای ڕێکخستنی سیستەمی حوکمڕانی پەرەیان پێدرا. ئەم ئەنجومەنانە لە دوای قۆناغی یەکەمی شۆڕش بنکەی ڕاستینەی جەماوەری خۆیان لەدەستدا. یەکێک لە ئەزموونە ناسراوەکانی ئێستای بنیاتنانی دیموکراتی لە بنکە جەماوەرییەکەیەوە، "دیموکراتی بەشدارانە"یە کە چاوێز هەوڵیدا لە ڤەنزوێلا بەرەوپێش ببات.

لە کاتێکدا بەراوردی پارادایمەکانی جیاوازی دیموکراتی جەماوەری لە چوارچێوەی ئەم توێژینەوەیەدا نییە، بەڵام گرنگە بڵێین کە ئۆجالان بە گەڵاڵەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی، چوارچێوەیەک پێشنیار دەکات کە دەسەڵاتی خەڵک لە دەسەڵاتی دەوڵەت جیا بکرێتەوە. تەنانەت بژاردەیەک بۆ پێکەوەژیانی درێژخایەنی ئەم "یاسا دووانەیە" دەکۆڵێتەوە.

چەمکی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ڕێکخستنی کۆمەڵگا لەسەر ئاستی ناوخۆیی بۆ گرنگیدان بە پێداویستییەکانی ڕاستینە دامەزراوە. جەخت لەسەر ڕۆڵی ناوەندی ڕزگاریخوازی ژنان دەکاتەوە لە ڕزگارکردنی کۆمەڵگە بە گشتی و ڕێبازی ژینگەناسی بۆ گەشەسەندنی ئابووری بەردەوام. لە کۆبوونەوەکانی ناوخۆیی کۆبوونەوەی ئاستی باڵا بۆ هاوکاری ئامانجەکانی هاوبەش پێکدێت، لە کاتێکدا نێوەندی دەسەڵات لە ئاستی خوارەوە دەمێنێتەوە.

ئەمه تا ڕادەیەک گونجاندنی چەمکی دیموکراتی جەماوەرییه لەگەڵ هەلومەرجی تایبەتی گەلی کورد-دا. هەروەک چۆن هەر پێشنیارێک بۆ پێکێنانی دەوڵەتی کوردی جیا لەگەڵ ئەوپەڕی ڕەتکردنەوە و سەرکوت بەرەوڕوو دەبێت، هاوسەنگی هێز لەسەر زەوی بە قازانجی کۆمەڵگەی خۆجێی دەگۆڕێت. ئەم پارادایمە ڕێگە بە یەکخستنی گەلی کوردیش دەدات لە ڕێگەی ئۆرگانەکانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بێ ڕاستەوخۆ ئاڵنگاری سنوورەکانی دەوڵەتی "پیرۆز" بکرێت لە ڕۆژهەڵاتی نێوەندی جەنگاویدا.

لێکچوون و جیاوازی بارودۆخی فەلەستین

بنەماکانی ململانێی ئیسرائیل- فەلەستین و ئیسرائیل - عەرەب زۆر جیاوازن لە خەباتی کورد لە دژی ستەمکارانی جیاواز. لە کاتێکدا کوردان کەوتبوونە بەر ڕێوشوێنی سەرکوتگەرانەی توند، هەندێکیان وەک قەدەغەی زمانی دایکی، لەگەڵ زایۆنیزمدا هاوتا نەبوون؛ ئۆجەلان ئەوەمان بیردەخات کە مێژوویەکی دوورودرێژی پێوەندی باش لە نێوان پێکهاتەکانی کوردی و دراوسێیانی جیاواز هەیە. تەنیا دروستکردنی دەوڵەتانی نەتەوەیی لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم بنەمای چەوساندنەوەی ئێستای کوردی دروستکرد.

لەبەرانبەردا زایۆنیزم وەک هێزێکی دەرەکی و دوژمنکارانە لە فەلەستین چێندرا، کە بەشێک بوو لە داگیرکاری ئەوروپی بۆ وڵاتانی ژێردەستە لە هەموو جیهاندا. ئەمڕۆ دوای دەسەڵاتی داگیرکاری ڕاستەوخۆ لە هەموو جیهاندا لەلایەن بزووتنەوەکانی ڕزگاریخوازی ڕووخێنرا، ئیسرائیل تاکە حاڵەتی داگیرکاری چالاکە کە هێشتا لە قۆناغی فراوانخوازیدایە: داگیرکردنی زەوی لە دانیشتوانی ڕەسەن، بێبەشکردنی مافی مەدەنی یان نەتەوەیی، بەشداری لە پاکتاوی نەتەوەیی سیستماتیک لە ناوچەکانی داگیرکراوی ١٩٤٨ و ١٩٦٧. دەبێتە هۆکارێک لە بنەڕەتدا تایبەتێتی دیکەی جیاوازی ململانێکە دروست بێت: لە کاتێکدا ئۆجالان باس لە دەوڵەتێکی نەتەوەیی دەکات کە هەوڵی زۆرەملێی پێکهاتەکانی نێوخۆیی دەدات، بەڵام ئەوپەڕی ئامانجی زایۆنیزم هەر ئەوەیە کە فەلەستینییەکان لە زێدی خۆیان دەربکەن.

هەڕەشەی نزیک لە لەناوچوونی کۆمەڵگەکەیان، فەلەستینییەکانی ناچار کرد لە ئاستێکی زۆر بەرزدا کۆبنەوە. فەلەستینییەکان لە سەرەتای داگیرکاری زایۆنی زیاتر لە ١٠٠ ساڵ پێشتر لە خەباتی جەماوەری و لە بەرخۆدانی چەکداریدا خەریکن. یەکێک لە خاڵە بەرزەکانی ئەم خەباتە لە نێوان ساڵانی ١٩٣٦ بۆ ١٩٣٩ بوو، کە مانگرتنی گشتی دانیشتوانی فەلەستین، دژی داگیرکاریی بەریتانیا و داگیرکاری زایۆنیستی، بۆ ماوەی نیو ساڵێکی تەواو بەردەوام بوو و زۆرێک لە کەرتەکانی ئابووری ئیفلیج کرد. دواتر ٣ ساڵ یاخیبوونی چەکداری بەڕێوەچوو، کە زۆربەی ناوچەکانی گوندنشین لەژێر کۆنترۆڵی گەریلادا بوون. ئەم قۆناغەی خەبات کارنامەکانی جیاوازی نێوان بزووتنەوەی جەماوەری کە هەوڵی ڕێکخستنی جەماوەر و گرنگیدان بە پێداویستییەکانی ڕۆژانە و ئەو سەرکردایەتییە دووبارەی کە هەوڵی سنوورداری خەباتی دەدا و خواستی سازشکردنی لەگەڵ داگیرکەری ئینگلیزدا هەبوو.

تەقینەوەی فراوانی داهاتووی خەباتی شۆڕشگێڕانەی فەلەستینییەکان دوای شکستی سوپای عەرەبی لە ١٩٦٧ بە دەستدرێژی ئیسرائیل هات. فەلەستینییەکان کە زۆربەیان پەنابەر بوون لە دوای کارەساتی ١٩٤٨، تێگەیشتن کە فەلەستین بە شەڕی دەوڵەت ئازاد نابێت و بۆ شەڕی جەماوەری شۆڕشگێڕانە کۆکرانەوە، کە زیاتر بنەمای دانیشتوانی ئۆردوگاکانی پەنابەران بوو. ئەم شەڕە شۆڕشگێڕییە فەلەستینییەکانی خستە ململانێ لەگەڵ بەرژەوەندی ڕژێمانی ناوخۆیی عەرەبی. لە ئەنجامدا گەریلای فەلەستین لە ئەیلولی ڕەشی ١٩٧٠ لەلایەن سوپای ئوردن کەوتە خوارەوە و لە ١٩٧٦ لە لوبنان لەلایەن فاشیستانی نێوخۆیی بە هاوکاری سوپای سوریا چەوسێنرایەوە و لە ١٩٨٢ لەلایەن سوپای داگیرکەری ئیسرائیل ناچارکرا لوبنان بەجێبهێڵێت.

دواتر ناوەندی خەبات جارێکی تر لە نێوخۆی فەلەستین جوڵەی کرد و یەکەم (١٩٨٧-١٩٩٣) و دووەم (٢٠٠٠ - ٢٠٠٥) ڕاپەڕین بوو.

لە هەموو ئەم قۆناغەدا چڕبوونەوەی هەموو هەوڵەکان لەسەر ململانێی سەرەکی بوو، سەرەتا دژی داگیرکاری ئینگلیز و داگیرکاری زایۆنی و دواتر هەمووی دژی ئیسرائیل وەک بەدیهێنانی بزووتنەوەی داگیرکاری بوو. پرسی خۆڕێکخستنی دانیشتوانی ڕەسەن وەک لاوەکی سەیر دەکرا. ئەم چڕبوونەوەی ململانێ لەسەر دەسەڵاتی دەوڵەت بەهۆی ئەو باوەڕە بەردەوامە بوو کە هەوڵێکی سەربازی دیکە دەتوانێت ڕزگاری بێنێتە ئاراوە، و ئەو کاتەش پێویستی ناوخۆیی کۆمەڵگەی ناوخۆیی لەلایەن حکومەتی نیشتمانپەروەری سەرهەڵداو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

لە درێژخایەندا، وەک چۆن سەرکەوتنی سەربازی بە زەحمەت سەلماند، لاوازی خۆڕێکخستنی کۆمەڵگەی ناوخۆیی ڕێگری لە توانای وەستاندنی دەکات لە بەرامبەر فشار و وەرینی بەردەوام لەلایەن هێزی داگیرکەر. تەنانەت کاتێک فەلەستینییەکان هەوڵ دەدەن سەرنجیان لەسەر ڕێکخستنی کۆمەڵگەی نێوخۆیی بێت، ئەمەش لە ژێر بارودۆخی داگیرکاری سەربازیدا، بەدیهێنانی ئەوپەڕی قورسە، کاتێک ئابوورییەکەیان لەلایەن ئابووریی سەرمایەداری هەژموونخوازی ئیسرائیل و لەلایەن سیاسی یان سەندیکاگەرێکی سیاسییەوە، ژێردەستە و پەراوێزخراوە و دەتوانرێت بە ڕێکخستن سەرکوت بکرێت.

بە تێڕوانین بۆ ئایندە، ڕێکخستنی جەماوەریی دیموکراتی سنووربەزێن، وەک ئۆجەلان پێشنیاری کرد بۆ یەکخستنی گەلی کورد، ڕەنگە باشترین ڕێگاش بێت بۆ زیندووکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین، کە دامەزراوە کۆنەکانی بێ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین گۆڕدرابوون بۆ پێکهاتەی دەوڵەتی هاوشێوە بەبێ سەروەری ڕاستینە.

بە قسەکردن لەسەر ئایندەی درێژتری فەلەستین دوای شکستی زایۆنیزم و گەڕانەوەی پەنابەرانی فەلەستینی، ئێمە بۆ یەک دەوڵەتی دێموکراتیک لە هەموو فەلەستین وەستاوین. ئێمە چەمکی "دەوڵەتی ٢ نەتەوەیی" ڕەتدەکەین کە سیستەمێکی ٢ دەسەڵاتداری چەسپاندووە کە ڕەنگە شوێنەوارەکانی زایۆنیزم بەردەوام بکات. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جۆرێک لە دیموکراتی کۆمەڵایەتی دەتوانێت ڕێگەیەکی کارایی بێت بۆ جێگیرکردن لەگەڵ هەمەجۆری نەتەوەیی و چاندی دانیشتووان.

هەندێک ئەزموونی فەلەستینی لەگەڵ دیموکراتی جەماوەریدا

فەلەستینییەکان لە سەردەمی مانگرتن و یاخیبوونەکانی ١٩٣٦ - ١٩٣٩ لە نێوەندی ململانێیەکی ئاشکرا لەگەڵ دوژمنانی بکوژ، خۆڕێکخستن و خۆبەڕێوەبەرییان کارایی دەکرد. لە لوتکەی شۆڕشی چەکداری فەلەستین لە ئوردن و لوبنان، ئەزموونی نوێی ڕێکخستن و دیموکراتی جەماوەری لە کەمپانی پەنابەراندا هەبوون. فەلەستینیەکان لە کەمپانی پەنابەران لە لوبنان سەرەڕای ئەو هەموو لێدانانەی کە لەوێ تووشی بوون، هێشتا هەندێک ئاستی خۆبەڕێوەبەری بەهرەمەندن.

یەکەم ڕاپەڕین لە بنەڕەتدا لەلایەن ڕێکخراوەکانی ناوخۆیی بنەڕەتی ڕێکخرابوو و بەشێکی گەورەی کارنامەکەی بریتی بوو لە ئاڵنگاری هەموو لایەنەکانی حوکمڕانی ڕۆژانەی داگیرکاری بەسەر ژیانی خەڵکدا. بۆ ماوەیەک داگیرکاری بە سادەیی هەموو خوێندنگەکانی داخست و لیژنەکانی جەماوەری ڕاپەڕین بەرنامەی "خوێندنی باو"یان ڕێکخست.

دەمەوێت بە وردی زیاتر لە ئەزموونی نێوخۆیی لە خاکەکانی داگیرکراوی ١٩٤٨ بکۆڵمەوە، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کەمتر ناسراوە، کە ئەزموونی تایبەتیم هەیە لە ڕێگەی بەشداری لە خەبات لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا.

فەلەستینییە عەرەبەکان لە کۆمەڵگەیەکی لەناوچوودا مابوونەوە لە دوای کارەساتی ١٩٤٨، کاتێک هەموو شارەکانی داگیرکراو و زیاتر لە ٥٠٠ گوند لە ڕووی نەتەوەییەوە کۆکوژکران و وێران کران. دوای کارەساتەکەش ئاماری کەمتر لە ٢٠٠ هەزار کەس بڵاوکرایەوە بەڵام تا ئێستا نزیکەی ملیۆن و نیوێک کەس بوونەتە قوربانی.

لە ساڵی ١٩٧٦، پاش ئەوەی نەوەیەکی نوێ سەریان هەڵدا، بۆ یەکەمجار خۆیان ڕێکخست بۆ ڕووبەڕووبوویی پلانێکی حکومی بۆ داگیرکردنی زەوی بەکۆمەڵ. لە زۆرێک لە گوندەکاندا خەڵک لیژنەی نێوخۆیی "پاراستنی زەوی" ڕێکخست. لە ٣٠ ئازاری ١٩٧٦، “ڕۆژی خاک”، یەکەم مانگرتنی گشتی لە دوای کارەسات ئەنجامدرا. پۆلیس و سوپا هێرشیان کردە سەر گوندەکان و ٦ کەس لە خەڵکی ناوچەکە کوژران. هێشتا “ڕۆژی خاک” بە شانازی لە مێژووی گەلی فەلەستین یاد دەکرێتەوە و ساڵانە وەک ڕۆژێکی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت.

لەو کاتەوە چەمکی “لیژنە جەماوەرییەکان” وەک ئۆرگانی سەرەکی خەباتی جەماوەری بۆتە بەشێک لە نەریتی نێوخۆیی لە زۆرێک لە گوند و گەڕەکەکانی عەرەبیدا. بە ئاسایی "لیژنەی جەماوەری" لە نوێنەری هەموو لایەنەکانی سیاسی و هەروەها ئۆرگانانی نێوخۆیی دیکە و خۆبەخشان پێکاتووە.

نەریتێکی تری نێوخۆیی بریتییە لە "خێوەتی ناڕەزایەتی" کە کاتێک دادەنرێت کە خەبات لە هەندێک نێوخۆیدا پێویستی بە کۆکردنەوەی بەردەوام هەیە. لە زۆر حاڵەتدا خێمەی ناڕەزایەتی لەسەر زەوییەک دەکرێتەوە کە مەترسی داگیرکردنی لەسەرە یان لە نزیک ئەو خانووانەی کە دەسەڵات پلانی لەناوبردنیان هەیە. هەندێک جار خێمەی ناڕەزایەتی دەبێتە نێوەندی ژیانی سیاسی و چاندی بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچە دیاریکراوە.

دوو ئەزموونی ڕێکخستنی نێوخۆیی لە جۆرێکی جیاوازدا هەبوو کە ئاراستەی پێداویستی دەستبەجێکانی دانیشتووان بوو. لە ساڵانی پەنجاکان و شەستەکانی سەدەی پێشوودا، تەنها دوای کارەسات، پارتی کۆمۆنیستی تاکە ڕێکخراوی جەماوەری چالاک بوو لەناو دانیشتوانی عەرەبی فەلەستینیدا لە ٤٨ خاکی داگیرکراو مابۆوە. ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە داڕشتنەوەی کۆمەڵگا دوای زەبر و زەنگی کارەسات لە ئاستی ڕامیاری و ڕۆشنبیری. هەروەها ئەزموونی شێوەی تری ڕێکخراوەکانی کردووە، وەک ڕێکخستنی بەکۆمەڵ و هەندێک کۆمەڵەی بەرهەمدار. لە دوو دەیەی ڕابردوودا “بزووتنەوەی ئیسلامی” ناودارترین پارتی سیاسییە. یەکێک لە دروشمانی "کۆمەڵگەی خۆبەڕێوەبەر"ە، و لە هەر شوێنێک کاریگەری بەهێزی هەبێت، تۆڕێک لە ڕێکخراوی خێرخوازی و خزمەتگوزارییانی نێوخۆیی دروست دەکات. بەڵام هەردوو ئەزموونەکە زۆربەیان پارتین و هەوڵیان نەداوە دانیشتووان لە چوارچێوەیەکی دیموکراتیدا ڕێکبخەن کە بۆ هەمووان کراوە بێت.

لە ئەزمونی نێوخۆیی ئێمەدا، ڕێکخراوی دیموکراتی جەماوەری وەک ئامرازێک لە خەباتدا بیری لێدەکرێت و کاردەکات و بە دەگمەن وەک ئۆرگانێکی خۆبەڕێوەبەری بەکاردێت. بۆ ئەوەش هۆکاری زۆر هەیە، لە بنەڕەتدا لەناوچوونی ئابووری گوندنشینی کۆن، پەراوێزخستنی ئابووری ناوخۆیی فەلەستین لە ئابووری سەرمایەداری ئیسرائیلدا و دژایەتی چینایەتییانی نێوخۆیی. بەڵام هەروەها نەبوونی بیرکردنەوە و ئەزموونی پێداگر لەگەڵ ڕێکخستنی نێوخۆییدا هەیە کە بتوانێت کۆمەڵگەیەکی ناوخۆیی بەهێزتر بە هاودەنگی نێوخۆیی زیاترەوە بنیات بنێت.

کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و بەهاری عەرەبی

کاتێک ئۆجالان بۆ یەکەمجار چەمکی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی پێشنیار کرد، لە نێو چوارچێوەی دەوڵەت-نەتەوەی بەهێز دا بوو. چەمکە نوێیەکە لەسەر بەرگری و بەهێزی کۆمەڵگاکانی نێوخۆیی چڕ بۆوە. ڕێگەی بە ڕێکخستنی نێوخۆییدا بێ مەرج بێت ئالنگاری پێکهاتەی دەوڵەت بکات.

بەڵام، لە هەمان کاتدا، ئۆجالان خاڵەکانی لاوازی پێکهاتەی سیاسی ناوچەکە و ناتەواوییەکەی لەگەڵ پێداویستییەکانی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی نێوخۆیی شیکردەوە. دیدگای فراوانتری ئەو ئاڕاستەکردنەوەی دیموکراتی بوو بۆ دەڤەرەکە بە گشتی.

شکستی هەموو پێکهاتەکانی دەوڵەتی نێوخۆیی نەتوانرا لە دوایین پێشهاتەکانی وڵاتانی عەرەبی نیشان بدرێت، کە بە "بەهاری عەرەبی" دەستی پێکرد بەڵام ئێستا بە شەپۆلێکی چەوساندنەوەی دژە شۆڕش بەردەوامە.

لە ٢٠١١ لە بەرامبەر شەپۆلێکی خەباتی جەماوەریی و داخوازییەکانی گۆڕانی دیموکراتیدا، ڕووناکبیرانی نێوخۆیی لە نێوەندی دەوڵەتدا بوون، بە ستەمی دەوڵەت و هاندانی خێڵەکی و نەتەوەیی وەڵامی ململانێ مەدەنییەکانیان دایەوە. هەروەها ڕووخانی بناغەی کۆمەڵگا بەهۆی ململانێوە هۆکاری سەرهەڵدانی ژینگەی توندڕەوی ئایینی و ئەو گروپانە تیرۆریستییانەیە وا هەوڵی جڵەوگیریی دەدەن.

بە نەریتی درێژخایەنی خۆڕێکخستن و بەرگری لە خۆ، سەیر نییە کە دانیشتوانی کورد تاڕادەیەک لە دۆخێکی باشتردا بوون بۆ ڕووبەڕووبوویی ئەم ڕاستینە نوێیە توند و تیژانە. کە پێوەندییەکی زۆری بە تێز و کارایی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی هەیە.

لە بەرامبەر گۆڕینی ئامێری دەوڵەت بۆ بزوێنەری ستەمکاری ڕووت، زۆرێک لە چین و توێژانی دانیشتوانی وڵاتانی عەرەبی زیانلێکەوتوو ئێستا خەریکی ئەزموونی قارەمانانەی خۆڕێکخستن و خۆبەڕێوەبردن و بەرگریکردنن لە خۆیان. لە لیبیا و یەمەن ئێستا میلیشیاکانی ناوخۆیی جیاواز دەسەڵاتی زیاتریان هەیە لە سوپای دەوڵەت. سوریا و عێراق بەهۆی شەڕی ناوخۆوە لەیەکتر دەشکێن. لە میسردا ئامێری دەوڵەتی سەرتاسەری شەڕێکی سەرتاسەری دژی کۆمەڵگەی نێوخۆیی ئەنجام دەدات، کە هێمای سەپاندنی سزای لەسێدارەدانە بەسەر سەدان خۆپیشاندەردا و گەمارۆدانی کەرتی غەززەی فەلەستین.

چارەسەر دەبێ لە شێوەی ڕێکخستنەوەی دیموکراتی نوێی کۆمەڵگا، لە شێوەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی یان هەر چوارچێوەیەکی هاوشێوەدا بێت. پێویستە لەسەر ئەو بوێری و توانای ڕێکخستنە بنیات بنێت کە جەماوەر بە ساڵانی ململانێ سەلماندی و پەرەی پێدا. لە پێویستی دەبێت باشییەک پێکبێت. لە ڕووبەڕووبوویی دڕندەیی ڕژێمان و توندڕەویی، پێویستە شێوەکانی نوێ بۆ هاودەنگی و ڕێزگرتنی یەکتر لە نێوان هەموو پێکهاتانی کۆمەڵگادا پێکبێت، هەموو چاند و ئایین و نەتەوەکانی جیاواز لە باوەش بگرێت.

 

سەرچاوە: 

https://democraticmodernity.com/democratic-confederalism-and-the-palestinian-experience/

پەیامێک جێبهێلە

تێچێنێک جێ‌بهێلە.

پێشتر دواتر