بەکەڵکی هیچ شتێک نایەت!

 


مارک فیشەر

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕۆمان میرەکی

من لە هەرزەکاریمەوە، بەشێوەیەکی پچڕپچڕ تووشی خەمۆکی دەبووم. هەندێک لەم ئەڵقانە زۆر لاوازکەر بوون – کە ئەنجامەکەی زیانگەیاندن بە خۆم، و  خۆ-کشانەوە (کە چەند مانگێکم لە ژوورەکەی خۆمدا بەسەر دەبرد، تەنها خۆم دەخستە دەرەوە بۆ چوونە ژوورەوە یان بۆ کڕینی کەمترین بڕی خۆراک کە دەمخوارد) بوو، ئەو کاتەی لە بەشی دەروونی بووم. من ناڵێم لە حاڵەتەکە چاک بوومەتەوە، بەڵام خۆشحاڵم کە دەڵێم هەم ڕووداوەکان و هەم توندی ئەڵقەکانی خەمۆکی لەم ساڵانەی دواییدا زۆر کەم بۆتەوە. بەشێکی ئەوەش دەرئەنجامی گۆڕانکارییەکانی دۆخی ژیانمە، بەڵام پەیوەندی بە تێگەیشتنێکی جیاوازەوە هەیە لە خەمۆکیم و چییەتی هۆکارەکەی. من ئەزموونەکانی خۆم لە ناڕەحەتی دەروونی پێشکەش دەکەم؛ نەک لەبەر ئەوەی پێموایە شتێکی تایبەت یان ناوازە لەبارەیانەوە هەیە، بەڵکوو بۆ پشتگیریکردن لەو ئیدیعایەی کە زۆرێک لە جۆرەکانی خەمۆکی بە باشترین شێوە قابیلی تێگەیشتن– و هەروەها بەرەنگاربوونەوەیە – لە ڕێگەی چوارچێوەیەکەوە  کە ناکەسی و سیاسیین، نەک ئەوە تاکەکەسی و 'دەروونی'بن.

نووسین لەسەر خەمۆکی خۆی قورسە. خەمۆکی بەشێکی لە دەنگێکی 'ناوەوە'ی گاڵتەجاڕانە پێکدێت کە تۆمەتبارت دەکات بە نقومبوون لە چێژبیندا – تۆ خەمۆک نیت، تەنها بەزەیی بە خۆتدا دێتەوە، خۆت کۆبکەرەوە – و ئەم دەنگە ئەگەری هەیە بەهۆی چوونە ناوەوەی فەزای گشتیەوە دەستپێبکات لەبارەی حاڵەتەکە. بێگومان ئەم دەنگە بە هیچ شێوەیەک دەنگێکی ‘ناوەوە’ نییە – دەربڕینی ناوەکی هێزە کۆمەڵایەتیە ڕاستەقینەکانە، کە هەندێکیان بەرژەوەندیەکی تایبەتیان هەیە لە ڕەتکردنەوەی هەر پێوەندیەک لە نێوان خەمۆکی و سیاسەتدا.

خەمۆکیەکەم هەمیشە بەسترابوویەوە بەو تێگەیشتنەوە کە بە شێوەیەکی حەرفی لە هیچ شتێکدا باشم. زۆربەی ژیانم تا تەمەنی ٣٠ ساڵیم، بەو باوەڕە بەسەر برد کە هەرگیز کار ناکەم. لە بیستەکانی تەمەنمدا لە نێوان خوێندنی ماستەر و ماوەکانی بێکاری و کارە کاتیەکاندا دەڕۆیشتم. لە هەریەکێک لەم ئەرکانەدا، هەستم دەکرد کە بەڕاستی سەر بە من نین – لە خوێندنی ماستەر، چونکە من کەسێکی هونەردۆست بووم کە بە جۆرێک ڕێگەی خۆی ساختە کردبوو، نەک زانایەکی دروست؛ لە بێکاریدا، چونکە من لە ڕاستیدا بێکار نەبووم، وەک ئەوانەی کە ڕاستگۆیانە بەدوای کاردا دەگەڕان، بەڵکوو کارنەکەر بووم؛ و لە کارە کاتیەکاندا، چونکە هەستم دەکرد بە شێوەیەکی ناکارامە ئەنجام دەدەم، و لە هەر حاڵەتێکدا من بەڕاستی سەر بەو کارانەی ئۆفیس یان کارگە نەبووم، نەک لەبەر ئەوەی 'زۆر باشم' بۆیان، بەڵکوو – زۆر بە پێچەوانەوە – چونکە من لە ڕادەبەدەر پەروەردەم دیبوو و بۆیە بێکەڵک بووم؛ و کاری کەسێکم وەرگرت کە زیاتر لە من پێویست بوو و شایەنی ئەوە بوو. تەنانەت کاتێک لە بەشی دەروونی بووم، هەستم دەکرد بەڕاستی خەمۆک نیم – تەنیا بۆ ئەوەی لە کار دوور بکەومەوە، و حاڵەتەکێکی زڕەوێنەی ھاوشێوەیم درووست دەکرد، یان لە لۆژیکێکی دۆزەخی پارادۆکسی خەمۆکیدا، وامدەنواند وەک  ئەوەی ئەو ڕاستییە بشارمەوە کە من توانای کارکردنم نەبوو، و بە هیچ شێوەیەک شوێنێک بۆ من لە کۆمەڵگادا نەبووە.

کاتێک لە کۆتاییدا، کارێکم وەک وانەبێژ لە کۆلێژێکی پەروەردە دەستکەوت، بۆ ماوەیەک دڵخۆش بووم – بەڵام بە سروشتی خۆی ئەم خۆشحاڵییە دەریخست ئەو هەستانەی بێبەهاییم نەلەرزاندووە، کە بەم زووانە دەبێتە هۆی خەمۆکی زیاتر. متمانەی ئارامم نەبوو کە کەسێک لەدایک بووبێت بۆ ڕۆڵەکە. لە ئاستێکی زۆر ژێرئاوکەوتوو، دیارە هێشتا باوەڕم نەدەکرد کە من ئەو جۆرە کەسە بم کە بتوانم کارێکی وەک وانەوتنەوە ئەنجام بدەم. بەڵام ئەم باوەڕە لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە؟ خوێندنگەی بیرکردنەوەی باڵادەست لە پزیشکی دەروونیدا سەرچاوەی ئەم جۆرە ‘باوەڕانە’ لە کیمیای مێشکدا دەدۆزێتەوە، کە دەبێ لەلایەن دەرمانسازی ڕاست بکرێنەوە؛ شیکاری دەروونی و فۆرمەکانی چارەسەر کە کاریگەرییان لەسەرە، بەناوبانگن بەوەی بەدوای ڕەگ و ڕیشەی ناڕەحەتی دەروونی لە پاشخانی خێزاندا دەگەڕێن، لە کاتێکدا چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی کەمتر حەزی لە دیاریکردنی سەرچاوەی بیروباوەڕە نەرێنییەکانە، بەڵکوو زیاتر دەیەوێت تەنها لەجێگەیان کۆمەڵێک چیرۆکی ئەرێنی دابێتەوە. ئەوە نییە کە ئەم مۆدێلانە بە تەواوی هەڵە بن، بەڵکوو ئەوەیە کە ئەوان نایپێکن – و دەبێت نەیپێکن – گەورەترین هۆکاری ئەم جۆرە هەستە خۆبەکەم زانینەیە: هێز(power)ـی کۆمەڵایەتی. ئەو فۆرمەی هێزی کۆمەڵایەتی کە زۆرترین کاریگەری لەسەر من هەبوو، هێزی چینایەتی بوو، هەرچەندە بێگومان ڕەگەز و ڕەگەزپەرستی و جۆرەکانی تری ستەمکردن، بە بەرهەمهێنانی هەمان هەستی خۆبەکەمزانینی وجوودی کاردەکەن، کە بە باشترین شێوە بە تەواوی لەو بیرکردنەوەدا دەردەکەوێت کە لە سەرەوە ئاماژەم پێکردووە: ئەو هەستە ئەو جۆرە کەسە نییە کە بتوانێت ئەو ڕۆڵانە بەجێبهێنێت کە بۆ گروپی باڵادەست تەرخانکراوە.

لەسەر هاندانی یەکێک لە خوێنەرانی کتێبی ڕیالیزمی سەرمایەدارانەم، دەستم کرد بە لێکۆڵینەوە لە کارەکانی دەیڤید سمایل. سمایل – چارەسازێک، بەڵام کەسێک کە پرسی هێز دەکاتە ناوەندی پراکتیزەکردنەکەی – ئەو گریمانانەی سەبارەت بە خەمۆکی پشتڕاستکردەوە کە من بەرەوڕووی کەوتبووم. سمایل لە کتێبە چارەنووسسازەکەیدا (سەرچاوەی ناخۆشی) باس لەوە دەکات کە چۆن لەکەکانی چینایەتی بە شێوەیەک داڕێژراون کە نەسڕدرێنەوە. بۆ ئەوانەی کە لە لەدایکبوونەوە فێر دەکرێن کە خۆیان وەک کەمتر ببینین، بەدەستهێنانی بڕوانامە یان سامان بە دەگمەن بەس دەبێت بۆ سڕینەوەی – یان لە مێشکی خۆیان یان لە مێشکی کەسانی دیکەدا – ئەو هەستە سەرەتاییەی بێ بەهایی کە لە سەرەتاوە نیشانەیان دەداتە ژیان. کەسێک کە لەو کایە کۆمەڵایەتییە دەچێتە دەرەوە کە 'پێویستە' داگیری بکات، هەمیشە لە مەترسیدایە کە هەستەکانی سەرگێژخواردن و ترس و تۆقاندن زاڵ بێت: “گۆشەگیر، بڕدراو، دەورە دراویت بە ژینگەی دوژمنکارانە، لەناکاو بێ پێوەندییت، بەبێ سەقامگیری، کە هیچ شتێک نەبێت کە ڕاست و لە شوێنی خۆی ڕاتبگرێت؛ ناسنامەی ناڕاستینەی سەرسوڕهێنەر و نەخۆشکەر دەستت بەسەردا دەگرێت؛ هەڕەشەی لەدەستدانی تەواوەتی ناسنامەت لەسەرە، هەستکردن بە ساختەکارییەکی تەواو؛ تۆ مافی ئەوەت نییە لێرە بیت، ئێستا، لەم جەستەیەدا نیشتەجێ بیت، بەم شێوەیە جل و بەرگت لەبەردا بێت؛ تۆ هیچیت و ‘هیچ’ بە شێوەیەکی تەواو ڕستەیی ئەوەیە کە هەست دەکەیت خەریکە دەبیتە بەوە''.

ماوەیەکە یەکێک لە ڕێگەکانی سەرکەوتووی چینی دەسەڵاتدار بەبەرپرسیارێتیکردن (responsibilisation) بووە. هەر تاکە ئەندامێکی چینی ژێردەستە هاندەدرێت هەست بکات بە هەژاری، نەبوونی دەرفەت، یان بێکاری، هەڵەیە و تەنها هەڵەی ئەوانە. تاکەکان خۆیان تاوانبار دەکەن نەک پێکهاتەکانی کۆمەڵایەتی، کە لە هەر حاڵەتێکدا هانیان داوە باوەڕیان بەوە هەبێت کە لە ڕاستیدا بوونیان نییە (ئەوان تەنها بیانوون، لەلایەن لاوازەکان بانگەوازیان بۆ دەکرێت). ئەوەی سمایل ناوی دەبات ‘[کاری] خۆبەخشی ئەفسوناوی’ – ئەو باوەڕەی کە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی هەموو تاکێکدایە خۆی بکاتە هەرچییەک کە بیەوێت – بیرۆکەی باڵادەست و ئایینی نافەرمی کۆمەڵگەی سەرمایەداریی هاوچەرخە، کە لەلایەن ‘پسپۆڕانی’ ڕاستینەی تەلەفیزیۆن و ڕێبەرانی بازرگانی بە هەمان شێوەی سیاسەتمەداران برەییان پێدەدرێت. خۆبەخشی سیحراوی هەم کاریگەرییە و هەم هۆکارێکە بۆ ئەو ئاستە نزمەی لە ئێستادا لە ڕووی مێژووییەوە لە ئاستی هۆشیاری چینایەتیدا هەیە. ئەوە دیوە هەڵگەراوەکەی دیکەی خەمۆکییە – قەناعەتی بنەڕەتی ئەوەیە، کە هەموومان بە شێوەیەکی ناوازە بەرپرسیارین لە نەهامەتیەکانی خۆمان، و هەربۆیە شایەنی ئەوەین. ئێستا دوو پێوەندییەکی خراپ و خراپەکاری تایبەت بەسەر بێکارە درێژخایەنەکان لە بەریتانیادا سەپێنراوە: دانیشتووانێک کە بە درێژایی ژیانی ئەو پەیامەیان بۆ نێردراوە کە بەکەڵکی هیچ نایەن، لە هەمان کاتدا پێیان دەوترێت کە دەتوانن هەر کارێک بکەن کە بیانەوێت بیکەن.

دەبێت لە ملکەچبوونی چارەنووسگەریانەی دانیشتوانی بەریتانیا بۆ خۆپارێزیی وەک دەرئەنجامی خەمۆکییەکی بە ئەنقەست چێنراو تێبگەین. ئەم خەمۆکییە لەو پەسەندکردنەدا دەردەکەوێت کە شتەکان خراپتر دەبن (بۆ هەمووان، جگە لە نوخبەیەکی بچووک)، و ئێمە بەختەوەرین کە بە هەر شێوەیەک کارێکمان هەیە (بۆیە نابێت چاوەڕێی ئەوە بین کە مووچە هاوتەریب بێت لەگەڵ هەڵاوسان)، کە توانای ئەوەمان نییە بۆ دابینکردنی بەکۆمەڵی لە دەوڵەتی خۆشگوزەران. خەمۆکی بە کۆمەڵ دەرئەنجامی پڕۆژەی چینی دەسەڵاتدارە کە دووبارە ملکەچبوونە. ماوەیەکە ئێمە تا دێت ئەو بیرۆکەیەمان پەسەند کردووە کە ئێمە ئەو جۆرە کەسانە نین کە بتوانین مامەڵە بکەین. ئەمە شکستی ئیرادە نییە، هەروەک چۆن تاکێکی خەمۆک دەتوانێت ‘خۆی لێ دەربهێنێت’ بە ‘هەڵکێشانی گۆرەویەکانی بۆ سەرەوە’. دووبارە بنیاتنانەوەی هۆشیاری چینایەتی بەڕاستی ئەرکێکی ترسناکە، ئەرکێک کە ناتوانرێت بە بانگەوازکردن بۆ چارەسەری ئامادەکراو بەدەستبهێنرێت – بەڵام، سەرەڕای ئەوەی خەمۆکی بەکۆمەڵمان پێمان دەڵێت، دەتوانرێت ئەنجام بدرێت. داهێنانی شێوەی نوێی بەشداری و تەڤلیبوونی سیاسی، و زیندووکردنەوەی ئەو دامەزراوانەی کە پووکاونەتەوە، هەروەها گۆڕینی ناڕەزایی بەتایبەتکراو بۆ توڕەیی بەسیاسیکراو: هەموو ئەمانە دەتوانن ڕووبدەن و کاتێک ڕووبدات، کێ دەزانێت چی شتێک دەکرێت بێتە ئاراوە؟

سەرچاوە: Good for Nothing, by Mark Fisher

https://theoccupiedtimes.org/?p=1284 

#مارک فیشەر

 

پەیامێک جێبهێلە

تێچێنێک جێ‌بهێلە.

پێشتر دواتر